مرۆڤی ئەخلاقی کێیە؟
Axlaq

2024-06-02

ئاژەڵ بوونەوەرێکە کە هەمیشە خۆی لەپێشە، واتە ئەگەر باشەیەک هات هەوڵئەدا یەکەم کەس بێ پێی بگات و ئەگەر خراپەیەک هات هەوڵ یەدا یەکەم کەس لێی دەرباز بێت. 

مرۆڤیش وەک ئاژەڵەکانی ترە، بەڵام جیاوازییەکەمان لە ئەقڵایە، مرۆڤی ئەخلاقیش حەز بەوە دەکات کە یەکەم کەسبێت چاکە رووی تێبکات و یەکەم کەسبێت کە خراپە لێی دوورکەوێتەوە، بەڵام بەخۆی دەڵێ(ئایا ئەم چاکەیە کە رووی تێکردووم لە کەسی تر زەوت کراوە؟ و ئایا ئەم خراپە کە لێی دەرباز بووم روو لە کەسی کە ناکات؟) 

کاتێک مرۆڤ خاوەنی ئەم بیرکردنەوە بێت پێی دەڵێین مرۆڤی ئەخلاقی.