بۆ به‌ ئه‌خلاقه‌وه‌ بژین ؟
دکتۆر٦

2024-10-04

بۆ به‌ ئه‌خلاقه‌وه‌ بژین ؟ 
ئه‌مه‌ پرسیارێكه‌ وه‌كو ژیانی تۆ هه‌موو ڕۆژێك ژیان ئه‌كه‌یت پرسیارێك  سه‌رهه‌ڵئه‌دات, ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ وروژاندویه‌تی و گه‌وره‌ی كردووه‌. بۆچی ئه‌بێت به‌ ئه‌خلاقه‌وه‌ بژین ؟.
 من بینیومه‌ كه‌سێك كه‌ به‌ ئه‌خلاقه‌وه‌ ناژێت چه‌ورتر و باشتر و خۆشتر ئه‌ژێت وه‌كو دیاره‌  و زووتر ئه‌گاته‌ مه‌قسه‌د . تیكه‌ی چه‌ورتر ئه‌گرێت و له‌ شوێنی به‌رزتردا دائه‌نیشێت .به‌ڵام ئێمه‌ هه‌ست ئه‌كه‌ین نابێت وا بژین ,ئه‌بێ ئه‌خلاقی بژین. ئه‌م ئه‌بێ به‌ ئه‌خلاقی بژین‌ له‌ كوێوه‌ هاتووه‌ و بۆچی ئه‌بێت ئه‌خلاقی بژین ؟ 
ئه‌خلاقی ژین ئایه‌ له‌ ئایینه‌وه‌ هاتووه؟
‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاینه‌وه‌ هاتووه‌ ئه‌سڵه‌ن ئاین په‌یوه‌ندی پێوه‌ی هه‌یه‌ یا  نا ؟
ئێمه‌ بۆچی ئه‌مانه‌وێت فێربین ؟
 بوچی مرۆڤ له‌ مێژوودا هه‌وڵیداوه‌ منداڵه‌كانی فێربكات؟ 
چونكه‌ مرۆڤ له‌  له‌ ناوه‌وه‌ شتێكی تیایه‌ ئه‌ڵێت :
هه‌موو كه‌سێك به‌ تاقی ته‌نیا  حه‌ز ئه‌كات به‌رزتر بێت له‌ خه‌ڵكی دنیا 
به‌ڵام حه‌ز ئه‌كات جگه‌ر گۆشه‌كه‌ی له‌ خوێ بانتر بێت عه‌قڵ و هۆشه‌كه‌ی
 هه‌موو كه‌سێك حه‌ز ئه‌كات له‌ هه‌موو كه‌س زیره‌كتر بێت .به‌ڵام ڕۆژێك دێت حه‌ز ئه‌كات كه‌سێك له‌ خۆی زیره‌كتر بێت بێگومان ئه‌گه‌ر زه‌واج بكه‌ن و خوا منداڵێكتان بداتێ بێگومان حه‌ز ئه‌كه‌ن منداڵه‌كه‌تان له‌ هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ له‌ خۆتان باشتر بێت . بۆیه‌ باشترین شت به‌خوێندن ئه‌زانین ئه‌یخه‌ینه‌ به‌ر خوێندن و ئه‌ڵێین ئه‌گه‌ر له‌ خوێندن زۆرتان لێكرد لێدانتان كرد فێری بكه‌ن چونكه‌ دڵنیام به‌ خوێندن له‌ من باشتر ئه‌بێت. هه‌میشه‌ خوێندن قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سێكه‌ كه‌ له‌ خۆمان‌ زیره‌كتره‌ له‌ كوچه‌ و كوڵاندا ڕه‌نگه‌ له‌گه‌ل كه‌سانێك قسه‌ بكه‌یت له‌ خۆمان لاوازتربن له‌ خۆمان بچوكتربن به‌ڵام كتێبێك ئه‌نوسرێت ناگونجێت كه‌سێك كتێبێك بنوسێت و عه‌قڵی ساكار بێت كه‌سێك بێت لێنه‌زان بێت كه‌سێك بێت پسپۆر نه‌بێت .بۆیه‌ ئه‌گه‌ر نوسینتان كردبێت جاری وا  هه‌یه‌ یه‌ك دێڕ قسه‌ ئه‌كه‌یت مەجبور ئه‌بێت چوار جار پێیدا بچیته‌وه‌ من ئێستا له‌ قسه‌كردن هه‌ر قسه‌ ئه‌كه‌م له‌ ده‌ستم چووه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بوو تازه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ كتێبدا تۆ قسه‌كانت هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌كه‌یت ڕه‌نگه‌ بینوسیت و بچیت و دوای دوو هه‌فته‌ بێیته‌وه‌ وبڵێت ئه‌بێت چاكتری بكه‌م وا نابێت له‌گه‌ل كه‌سێكدا قسه‌ئه‌كه‌ی دامه‌زراوه‌, قسه‌كانی وروژاوه‌, قسه‌كانی برژاوه‌, قسه‌كانی حازركراوه‌ تۆ كاتێك ئه‌خوێنیت و دائه‌نیشیت بێگومان له‌ خوێنددا گه‌وره‌تر ئه‌بێت بۆیه‌ دایك و باوك حه‌ز ئه‌كات تۆ بچیته‌ به‌ر خوێندن له‌ مێژودا مرۆڤ له‌ خوێنددا كاتێك سه‌یر ئه‌كه‌ین پێنج فه‌لسه‌فه‌ ڕووبه‌ڕو بۆته‌وه‌ كه‌ كاتێ خوێندویه‌تی یان باوك و دایكی وتی ڕوڵه‌ بڕۆ بخوێنه‌ له‌م خۆیندنه‌دا وتویه‌تی یه‌كێك له‌م پێنج دانه‌ یان دووان یان سیانه‌م  یان هه‌ر پێنجیانم بۆ بكه.‌