هەژاری و نەداری

2024-12-31
هەژاری و نەداری شتێکی ناخۆشە کە ڕوودەکاتە هەر وڵاتێک ڕەنگە نەتوانێ خۆشبەختی لە نێو ببات بەڵام خۆشگوزەرانی و رفاهییات لا ئەبات و ژیان تووشی سەختی و کێشە ئەکات .
ڕاستی ! چی کەسێک یان وڵاتێک هەژار ئەکات؟
بۆ گەڕاندنەوەى تەندروستی و شادومانی بۆ کۆمەڵگا، ڕازی لابردنی هەژاری چییە؟
بۆ ڕوونکردنەوەی ئەمە،نموونەیەک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان دەهێنینە بەرباس، هەندێک وا بیردەکەنەوە کە ڕەنگە دەوڵەمەندی هی کۆنی و شارستانی بوونی وڵاتەکان بێت وڵاتێک کە کۆنە بتوانێت ئیمپراتۆرییەتێکی بووبێت و هەژاری لە خۆی دوور خستبێتەوەو وڵاتێک کە تازە دروست بووبێت نەیتوانی بێت ئەم کارە بکات!
ئەگەر وابووایە دەبوایە میسر دەوڵەمەندتر لە ئوسترالیا و کەنەدا بوایە،چونکە میسر سێ هەزار ساڵ خزمەتی مێژوویی هەیەو ئوسترالیا و کەنەدا نزیکی 150 ساڵە،کەوابوو قەدیمی بوون و ڕیشەداربوون ناتوانێت ڕێگە نیشاندەر بێت .
ئەگەر بە ئامراز و ئیمکانیاتی سروشتی بێت ئەبوایە وڵاتێکی ساردی بچووکی وەک سویسرا کە سێ تا چوار مانگ بواری کشتوکاڵی هەیە فەقیر بوایە تا وڵات گەلێک ،کە لە وڵاتانی تردا ئاو وکەش و هەوای باشیان هەیە،سویسرا یەک دانە کاکاوی تێدا بە بەرهەم نایەت، کەچی باشترین شوکلاتەی دونیا دروستدەکات و باشترین پەنیر و ماستی دونیا هی سویسرایە! ئەمان شتی باشتر لە بەرهەمی وڵاتانی تر دروست دەکەن و دەیفرۆشنەوە بە خۆیان.
یان ژاپۆن 80% ی کەژو کێوەو کشتوکاڵی تێدا ناکرێت و بەرهەمی ژێر زەمینییەکی وای نییە شتی لێدەربێنێت،بەڵام بە وڵاتیێکی گرنگی ئابووری لە جیهاندا دێتە ئەژمار ڕەنگە بێژن هی ئەوەیە ئەوان بە هۆش و فکرترن !
نەخێر هۆش و فکری ئەفریقایەکان کە خەریکن لە هەژاریدا دەمرن لەگەڵ هۆش و فکری ژاپۆنیەکان لە ڕووی دابەشکردنەوە جیاوازییەکی نییە.
ڕەنگە بێژن هی ڕەنگ و پێستە نا زۆرێک لەو کەسانە پێستیان ڕەنگینەو لەگەڵ ئەوانەی کە سپی پێستن کەسایەتی دیاری جیهانن لەیەک پلەو یەک ئاست دان ، ڕەنگ و پێست ناتوانێت ئەم شتە دیاری بکات.
مەبەستم لەم نموونانە چییە ؟
دەمویست ئەو خاڵە گرنگە بخەمە پێش چاو، کە هەژارى و دەوڵەمەندی، بۆچوون و فکر و ڕەوشتە فەرهەنگیەکان و ڕەوشتە پەروەردەییەکانی وڵاتەکان دیاریدەکات!
کۆمەڵگاکان چۆن منداڵەکانیان بار ئەهێنن ؟
مرۆڤەکان چۆن خۆیان پەروەردە ئەکەن ؟
چەند ڕازێکى سادە هەیە دەیانخەینە پێش چاو:
- یەکەم: نهێنییەک کە مرۆڤێک بەرز دەکاتەوەو لە هەژاری دووری دەخاتەوە ئەخلاقی بوونیەتی،ئەگەر کۆمەڵگایەک ئەخلاقی نەبێت سەروەتیش ڕووی تێبکات بێ ئەخلاقی لە نێوی ئەبات.
ئەخلاق یانی چی ؟
یانی ئەوەی کە بۆ خۆمم دەوێت بە هەمان شێوە بۆ تۆشم بوێت، ئەوەی کە داواکاری تۆیە لە من، ویستی منە بەرامبەر بە تۆ.
وەک مامۆستا هێدی دەفەرموێ:
یاسای بەڕاستی گەر ڕاستت دەوێ
چیت بۆ خۆت دەوێ بۆ خەڵکت بوێ
یان بە شێوەیەکی سلبی ئەتوانین بڵێین:
یاسای بەڕاستی کە بەڕاستت دەوێ
چیت بۆخۆت ناوێ بۆ خاڵکت نەوێ
یانی ئەو شتانەی کە پێت ناخۆشە و حەزناکەی تووشت بێت هەوڵبەیت نەیکەیت بە ریشی خەڵکەوە، ئەخلاق و رەوشتی ئەخلاقی یانی کردار بە شێوەیەک بێت ئەگەر هەموو خەڵک بەو شێوە کردار بکەن، ئارامی و ئاشتی و گەشە لەناو نەچێت.
- دووەم: نهێنییەک کە سەروەت دێنێت و هەژاری لا ئەبات هاوکاری و بەشداری و یارمەتی و هاوسێیەتی یەکترییە .
یەکێتییە لەسەر یەک ئامانج بەیەکەوە کارکردنە بۆ بەرزی وڵات و بەرزکردنەوەی ئابووری وڵات بەیەکەوە .
- سێهەم: خاڵی سیێهەم کە ئەتوانێت ئەم هەژارییە لاببات و سەروەت بێنێت ئەرکدارییە، هەرکەسێک ئەوەی کە ئەرکە لەسەر شانی بە بێ ئەوەی بزانێت کەسانی تر کردوویانە یان نا(نەڵێت منیش وەکو خەڵک ئەوان نەیانکردووە منیش نایکەم) و بەشی خۆی جێبەجێ بکات بێژێت من ئەرکمە ئەنجامی بدەم ئەگەر هەموو دونیاش ئەنجامی نەدابێت.
وەک ئەگەر تەواوی جیهان خۆی دەرمانخوارد بکات ئێمە نایخۆین ئەوان ئەمرن خۆ ئێمە حەز ناکەین بمرین.
- چوارەم :ڕێزگرتنە لە یاسایەک ،کە ئەو کۆمەڵگا بە ناونیشانی لانی کەمی ئەخلاق دایناوە لەوە کەمتر بێ نەزمی دروست دەکات
یاسا دەبێت خۆشەویستی هەموومان بێت هەتا ئەگەر حەزیشی لێ نەکەین دەبێت ڕێزی بگرین ئەمە خاڵی دوایی سەرکەوتنە .
- خاڵی پێنجەم ڕێزگرتنی بەرامبەرە ،وەک وتمان کۆمەڵگا جێگەیەکە من هەقێکم هەیە و تۆش هەقێکت هەیە ئەگەر من بۆ وەرگرتنی هەقی خۆم هەقی تۆ پێشێل بکەم شەڕ هەڵدەستێت و سەروەتیش لەنێو ئەبات و هەژاریش دێنێتە پێشەوە ڕێزگرتن لە بەرامبەر نیشاندەری کۆمەڵگای دروست و ڕوو لە گەشەیە.
- خاڵی شەشەم:ئارامگرتن لەسەر سەختییەکانە هەر گەنمێک بیەوێت سەوز بێت دەبێت لە پێشدا بکرێتە ژێرخاکەوەز
دانه ها چون در زمین، پنهان شود
سر آن سرسبزی بستان شود
قوتابییەک تا بەرگەی سەختی نەگرێت نابێت بە مامۆستا کەسێک تا شاگردی نەکات نابێت بە وەستا .
وڵاتێک کە بەرگەی سەختیەکانی ئەمڕۆ دەگرن بۆ خۆشییەکانی دواڕۆژ لە داهاتوودا سەر دەکەون.
ڕاستی ئارەزووەکانی ئێمە کەمتر لە تواناکانی خۆمان نین ؟
مرۆڤ ئەگەر ئارەزووەکانی کەمێک بەرزتر لە توانا و لێهاتووەکانی خۆی نەبێت دوا ڕۆژی بەرزتر لە ئەمڕۆی نابێت.
زۆرێک لە ئارەزووەکانی دە ساڵ لەمەوبەرمان ئێستا هەر ئارەزوو نین وە زۆرێک لە ئارەزوەکانی سێ چوار ساڵی داهاتوومان ئێستا