جۆرەکانی پەروەردەی منداڵ

2024-12-30
جۆره‌كانی په‌روه‌رده‌ی منداڵ:
١- خۆشه‌ویستی دایباب(نه‌رمونیانی و ڕاگرتنی دڵ و ده‌روونی منداڵ)
٢-كۆنتڕۆڵی دایباب (كۆنتڕۆڵكردن و سنوور داركردن)
باشترین شێوازی په‌روه‌رده‌ی منداڵ ئه‌وه‌یه دایك و باوكان سه‌ره‌ڕای هاوده‌می و دۆستایه‌تیكردنی منداڵه‌كانیان زاڵیشن به‌سه‌ریاندا و خستوویاننه‌ته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه
ئه‌م شێوازه هاوكاری منداڵه‌كان ده‌بێت له‌سازان وئاشنا بوونیان به‌داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان, به‌هه‌مان چه‌شن كاریگه‌ری كه‌م له‌سه‌ر ئازادییان داده‌نێت.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و دایك و باوكانه‌ی ئه‌م شێوازه به‌كار ده‌هێنن:
١-ئه‌وه‌ی كه واقیع وڕاستی باس ومه‌سه‌له‌كانه ده‌یخه‌نه به‌رچاوی منداڵه‌كانیان.
٢- ئه‌م دایك و باوكانه قسه‌كه‌رو دوێنه‌رێكی باشن بۆ قایلكردن و هاوڕاكردنی منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا.
٣-ئارام و خۆ گرن له‌به‌رامبه‌ر تووڕه‌یی منداڵه‌كانیاندا.
٤- له ڕووی خۆشه‌ویستییه‌وه به‌دروستی ڕه‌فتار ده‌كه‌ن و له نیشاندان و ده‌ربڕینی سۆز و میهره‌بانیدا درێغی ناكه‌ن.
٥- له په‌یوه‌ندییه تاكه كه‌سی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی منداڵه‌كانیان ئاگادارن.
٦-له‌سه‌ر ڕه‌فتاری نابه‌جێ منداڵه‌كانیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه و ته‌مبێیان ده‌كه‌ن و مامه‌له‌یه‌كی سازگارو بێكێشه‌یان له‌گه‌ل منداڵه‌كانیان هه‌یه.
٧-ئه‌م دایك و باوكانه ڕۆڵه‌كانیان گێژ ناكه‌ن و سه ریان لێ ناشێوێنن به‌وه‌ی ڕۆژێ له‌سه‌ر ره‌فتارێك هانیان بده‌ن و ده‌ستخۆشییان لێبكه‌ن كه چی رۆژی دواتر له‌سه‌ر هه‌مان ره‌فتار لۆمه‌یان بكه‌ن وسزایان بده‌ن.
٨- ئه‌م دایك و باوكانه له ئاست كۆششی منداڵه‌كانیان بۆ ده‌رخستن و سه‌لماندنی بوونی خۆیان سه‌رنجڕاكێشان و پارێزگاریكردن لێیان وه‌ڵامی باشی ئه‌رێنییان هه‌یه و پشتیوان و هاوكاریانن.
تایبه‌تمه‌ندی منداڵانی ئه‌م شێوازه په‌روه‌رده‌یه:
١- منداڵانی ئه‌م شكڵه په‌روه‌رده‌ییه قانع ,واقیعی,متمانه به خۆن.
٢- چالاكن و خۆیان كار‌و باره‌كانیان ڕێكده‌خه‌ن.
٣- منداڵانی ئه‌م شێوه په‌روه‌رده‌ییه هۆشیارو به‌رپرسیارن.
٤-كاتێك به‌هۆی كارێكه‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌كرێن ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه دایك و باوكییان هێشتا هه‌ر ئاشقیانن و خۆشییان ده‌وێن.
٥-ئه‌م منداڵانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دایك و باوكیانه‌وه هه‌لی زیاتریان پێ ده‌درێت بۆ بڕیاردان و هه‌ڵبژاردنییان ده‌خرێته ده‌ستی خۆیانه‌وه.
٦-له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئه‌شق و خۆشه‌ویستی به‌هره مه‌ندن جۆرێك له ئاساییشی سۆزداری هه‌ست پێ ده‌كه‌ن.
كتێبی: ده‌لاقه‌یه‌ك به ڕووی ژیاندا
نوسینی: دكتۆر محێدین محه‌مه‌د خانی