هیچ مرۆڤێك لەسەر ئەم هەسارەیە زیادە نییە
lonely human

2024-03-28

دکتۆر محێدین (ناسراو بە محمدی خانی).
هیچ مرۆڤێك لەسەر ئەم هەسارەیە زیادە نییە، سیستمە بەرژەوەند خوازەکان لە پێناو قازانجی زیاتری خۆیاندا دەیخەنە چوارچێوەی پیلانێکی پلان بۆ داڕێژراوەوە، وە زۆرینەی بەو پیلانە پلان بۆ داڕێژراوە کۆمەڵگە دەکەن بە قوربانی، ئەم هەسارە وەك کەشتیەکەو ئێمەی بە گشتی هەڵگرتووە، هەتا بە لەناوچوونیش هەر لەناو هەمان کەشتیدا دەمێنێینەوە، گشت ئەو باسانەی کە لە چوارچێوەی (Climate change) کە دەسوڕێتەوە، لە کۆتاییدا مرۆڤەکان زۆری دەبێتە زیادە، ئەڵبەت لە بازنەی پیلانە پلان بۆ داڕێژراوەکەدا، وای دەبینن کە تەنها بەکاربەرن و کارگەکانیش دەبێ وەبەرهێنانیان بۆ بکات و لە کۆتایدا کاریگەری نەرێنی بۆ سەر ژینگە دەبێ، ئەو گۆڕانکارییە جیهانییە نا هاوسەنگەش دروست دەکات، لە کاتێکدا گەر مرۆڤەکانیش بەهۆی زۆری ئامێری تەکنەلۆژییەوە هەتا نا پێویستیش بن! وەك ئێستە زۆر ئامێر جێگەی مرۆڤی پێگیراوەتەوە، بەڵام هەر بۆ بەکارهێنانیش بێ مرۆڤەکان پێویست و پێویستین، شەهوەتی سەرمایەداری گەشتووەتە قیمەیەك چیتر زۆری سەروەتیش چێژی پێناگەیەنێ، بەڵکو بە جۆرێکی تر بەدوای چێژدا دەگەڕێ و نا ڕاستەوخۆ دەیدەن بە گوێماندا کە مرۆڤەکان زۆرن، زیادە و نا پێویستن، تەنها باری کەشتیەکەیان قورس کردووە، وا پێویست دەکات هەڵدرێنە ناو زەریاکانەوە!
لە شەڕ و هێرۆشیما و چەکە هەمە چەشنە قەدەغەکراوەکان تێریان نەخوارد، ئێستە بەدوای دەرچەیەکی تری خێراتردا دەگەڕێن، شەڕی ڤایرۆس خاڵی نییە لەو پیلانە، بۆ هەر بیرۆکەیەك پێویست دەکات جەمعیەتی بۆ دروست بکرێ، وەك ئێستە لە ڕێگەی تەکنەکۆژیا و بەتایبەت سۆشیاڵ میدیاوە تەمویلی ملیۆنان بەرنامەی جیاواز و یاری هەمە چەشن دەکرێ تا ئاراستەی پیلانەکان بەرەو خواستی ئەو پلانەبێ کە بۆی داڕێژراوە.
گەشتووە بە ئاستێك زۆرینەی مرۆڤەکان خۆیان بە خۆیان نەماون، چۆن؟
دەبینی بەناو مامۆستایە، بەڵام ڕەفتار و زانستی وەك قوتابیش نییە!
دەبینی بەناو و شەهادە دکتۆرە، بەڵام لەبری چارەسەری نەخۆش کەچی نەخۆشی بڵاو دەکاتەوە.
دەبینی دەرمانسازە، بەڵام دەرمانەکانی هەمووی کوژەرە.
دەبینی سەرۆکە و دەبێ ڕەعیەتی ژێردەستەکانی بکات، بەڵام گورکی بەرداوەتە ناو مێگەلەکەی خۆی و لەبری شمشاڵ بۆ مەڕەکان چەپڵە بۆ گورگ لێ دەدات.
لە ڕاستیدا مرۆڤەکان زیادە نین، حەق نییە بکوژرێن بە هیچ بیانویەکەوە، بەڵام لە چوارچێوەیەکی نا دروستدا دەبنە قوربانی و پیلانی پلان بۆ داڕێژەکان، هەر مرۆڤێك و کەرەستەیەکی تایبەتییە لەم هەسارەدا، زۆرینەی مرۆڤەکان وەك بلۆکێكن لە باڵەخانەیەکدا، باڵەخانەیەك هەرچەند بەرزبێ هەتا ڕووشانی بلۆکێك کاریگەری لەسەر ڕەونەق و هەتا سەلامەتی باڵەخانەکەش هەیە، چەند گرنگە پلانەکان پیلان نەبێ و بۆ پتەوکردنی بلۆکەکانی ناو ئەو باڵەخانەیە بێ.
کاتێك بلۆکێك بە تەواوی مادەی پێویستی تێکراوەو  کوتراوەتەوە و پتەو بوو، دەبێتە هۆکاری ناوبانگی گەورەی باڵەخانەکان، گەر بە گشتی مرۆڤەکان بلۆکێك بن چ بە باشی یان بە خراپی، ئەوا هەیە تەنها بلۆکێك نییە لە باڵەخانەکاندا، بەڵکو پایەیەکی سەرەکی ناو و ناوبانگ و کاریگەری باڵەخانەکەیە.